لایەنە لوبنانییەکان لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی نوێ رێک دەکەون

 لایەنە لوبنانییەکان لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی نوێ رێک دەکەون


لایەنە سیاسییەکانی لوبنان لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی نوێی وڵاتەکەیان رێک دەکەون.

ئێوارەی رۆژی سێشەممە 21-1-2020، مێشال عۆن، سەرکۆماری لوبنان پەڕاوی راسپاردنی حەسان دیابی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی وڵاتەکەی، واژۆ کرد.

حکوومەتی نوێی لوبنان لە 20 وەزیر پێک دێت.

دوای دروستبوونی خۆپیشاندانەکان، سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە رۆژی 29-11-2019 دەستی لەکار کێشایەوە.

خۆپیشاندانەکانی لوبنان لە ئێوارەی رۆژی 17-10-2019ـەوە دەستیان پێکردووە و تێیدا خۆپیشاندەران داوای چاکسازی و هەلوەشاندنەوەی حکوومەتی وڵاتەکەیان، دەکەن.

لوبنان وڵاتێکی عەرەبییە و کەوتووەتە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، لە هەرسێ پێکهاتەی عەرەبی سوننە، عەرەبی شیعە و مەسیحی پێک دێت و پۆستە سیادییەکان بەپێی عورفێک بەمشێوەیە یەکلا کراونەتەوە؛

- سەرۆکایەتیی کۆمار بۆ پێکهاتەی مەسیحی

- سەرۆکایەتیی وەزیران بۆ پێکهاتەی سوننەمەزهەب

- سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ پێکهاتەی شیعەمەزهەب

بەهۆی ناکۆکیی سیاسیی و دەستوەردانی وڵاتانی دەرەکی، لە ساڵی 1975 تا 1990 شەڕی ناوخۆیی لەنێوان پێکهاتەکان دروست بوو و بووە هۆی کوژرانی 120 هەزار کەس و ئاوارەبوونی زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە ناوخۆی وڵاتەکە.




باسنيوز
Top