نێچیرڤان بارزانى و چاوشئۆغلو كۆبوونه‌وه
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21/1/2020 له په‌راوێزى به‌شداریكردنیدا له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى په‌نجاهه‌مین خولى كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهانى له داڤۆس، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و ئه‌گه‌رى به‌هێزبوونه‌وه‌ى له ناوچه‌كه، چۆنیه‌تیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى و ڕۆڵى هێزى هاوپه‌یمانان له‌مباره‌یه‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى مایه‌ى بایه‌خى هه‌ردوولا، تاوتوێ كران و بیروڕایان له‌باره‌یه‌وه گۆڕیه‌وه.
