نامۆترین خۆپیشاندان لە ئەمریکا بەڕێوە چوو

نامۆترین خۆپیشاندان لە ئەمریکا بەڕێوە چوو
نامۆترین خۆپیشاندان لە ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریکا دژی هەوڵێکی حکوومەت، بەڕێوە چوو.

هەزاران هاووڵاتیی ویلایەتی ڤێرجینیا بە چەک و تەقەمەنییەوە لە شاری ریچمۆندی پایتەختی ویلایەتەکەیان خۆپیشاندانێکیان ئەنجام دا و دواتر لەبەردەم پەرلەمانی ویلایەتەکەیان، گردبوونەوە.

ئەو خۆپیشاندەرانە داوایان دەکرد بڕیاری قەدەغەکردنی هەڵگرتنی چەک نەدرێ، کە حاکمی نوێی ویلایەتەکە بەنیازە بڕیارەکە بدات.

خۆپیشاندەران جۆرەها چەک و تەقەمەنیی راستەقینەیان پێبووە و خۆپیشاندانەکە بە یەکێک لە نامۆترین خۆپیشاندان، دادەنرێت.









باسنيوز


Top