شازادە هاری خێزانی شاهانە و وڵاتەکەی بەجێ هێشت
لە سەرەتای ئەم مانگە (مانگی 1ـی 2020)، شازادە هاری، رایگەیاند، لەگەڵ مێگانی هاوسەری بڕیاریان داوە دەستبەرداری ئەرکەکانیان وەک دوو ئەندامی بنەماڵەی شاهانە، بن.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 21-1-2020، شازادە هاری بە فڕۆکەیەکی ئاسایی هێڵی ئاسمانیی بەریتانی گەیشتە شاری ڤانکۆڤەر لە کەنەدا، بۆ شادبوونەوە بە مێگانی هاوسەری، کە دوو هەفتەیە گەیشتووەتە کەنەدا.
لە فڕۆکەخانەی ڤانکۆفەر، وێنەیەکی شازادە هاری گیراوە، کە بە جلێکی ئاسایی و بەبێ هیچ نیشانەیەکی شاهانە، لە فڕۆکەخانەکە دەچێتە دەرەوە.
شازادە هاری، کە لە ساڵی 2018 لەگەڵ خاتوو مێگانی ئەمریکی هاوسەرگیری کرد، ئاماژەی بەوە کردووە، کە بڕیاریان داوە ئابوورییەکی سەربەخۆ بۆخۆیان بونیات بنێن و کاتەکانیان لە بەریتانیا و ئەمریکا بەسەر ببەن.
هاری کوڕی شازادە چارلسی کوڕی شاژنە ئێلیزابێسە و باوکی شازادەی وێلزە لە بەریتانیا. شازادە دایانای دایکی هاری، بە هەمان شێوە لە دەستبەرداری بنەماڵەی شاهانە بوو و لە ساڵی 1997 لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، گیانی لەدەست دا.
باسنيوز
