خامنەیی: وەستانەوەی ئێران بەرامبەر ئەمریکا باشبوو و ئەمەریكا تۆقیوە

خامنەیی: وەستانەوەی ئێران بەرامبەر ئەمریکا باشبوو و ئەمەریكا تۆقیوە
عەلی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، بەرەنگاربونەوەی واشنتن لەلایەن ئێرانەوە و سەقامگیری گەلەکەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکای رق ئەستور کردوە، دەشڵێت، "وەستانەوەی ئێران بەرابەر ئەمریکا راستییەکی سەرەنجڕاکێشیان بۆ جیهان دروستکردوە".

عەلی ، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لەتویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "وەستانەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرابەر ئەمریکا و ملکەچ نەبونی گەلی ئێران بۆ خواستەکانی ئەو وڵاتە راستییەکی سەرەنجڕاکێشیان بۆ جیهان دروستکردوە".

لە ئەنجامی بەرگەگرتنی رژێمێکی سەربەخۆ بەرامبەر لوتبەرزی ئەمریکا، توڕەیی و نیگەرانی ئەمریکا لێکەوتوەتەوە



ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ئەنجامی بەرگەگرتنی رژێمێکی سەربەخۆ بەرامبەر لوتبەرزی ئەمریکا، توڕەیی و نیگەرانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لێکەوتوەتەوە".

داعش لەلایەن ئەمریکاوە تەنها بۆ عێراق و سوریا دروست نەکراوە



خامنەیی لەتویتێکی دیکەدا نوسیویەتی، "داعش لەلایەن ئەمریکاوە تەنها بۆ عێراق و سوریا دروست نەکراوە، بەڵکو ئامانجی کۆتایی ئەمریکا لە دروستکردنی داعش بۆ ئەوەیە ئێران هەست بە دڵنیایی نەکات لە سنورەکانی و شارەکانیدا".

رێبەری باڵای ئێران داوای لە وڵاتانی جیهن کرد کە یارمەتییەکانیان بوەستێنن بۆ ئەو لایەنانەی کە خۆیان داعشیان دروستکرد



رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران هاوکات داوای لە وڵاتانی جیهن کرد کە یارمەتییەکانیان بوەستێنن بۆ ئەو لایەنانەی کە خۆیان داعشیان دروستکرد.

ئەو وتانەی خامنەیی لەکاتێکدایە 18ی ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، "کەسێک هەیە بەناوی رێبەری باڵا لە ئێراندا، کە بەم دواییانە بە باڵایی نەماوەتەوە، کۆمەڵێک لێدوانی خراپی بەرامبەر ویلایەتە یەگرتوەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا بەکارهێناوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئابوری ئێران داڕماوە و گەلی ئێران لە ناخۆشیدایە، پێویستە رێبەر زۆر هۆشیار بێت لە بەکارهێنانی ئەو وشانەی کە بەرامبەر ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا بەکاری دەهێنێت".






خەندان-
Top