کۆشکی سپی: دۆناڵد ترەمپ بە جیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح کۆدەبێتەوە
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، کۆشکی سپی بەرنامەی سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بڵاوکردووەتەوە کە بەجیا لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سیمۆنێتا سۆماروگا، سەرۆکی سویسرا و عیمران خان، سەرۆکوەزیرانی پاکستان کۆدەبێتەوە.
پێشتر سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان به بانگهێشتێکی فهرمى بهشدارى له كۆڕبهندى ئابووريى جيهانيى داڤۆس دهكات و لهگهڵ دۆناڵد ترهمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئهنتۆنيۆ گۆتێرێز، سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان كۆدهبێتهوه.
هاوکات بەپێی بەرنامەی کۆڕبەندەکە، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق رۆژی چوارشەممە 22ـی کانوونی دووەم لە کاژێر 18:00 گوتاری دەبێت و دواتر لەلایەن فەرید زەکەریا، پێشکێشکاری سی ئێن ئێن چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنی لەگەڵ سازدەکرێت.
سبەی سێشەممە 21-01-2020، کۆڕبەندی ساڵانەی ئابووریی داڤۆس لە شارۆچکەی داڤۆس لە رۆژهەڵاتی سویسرا دەستپێبکات، لە کۆڕبەندەکە دەیان سەرکردە، گەورە بازرگان و چالاکوان بەشداریدەکەن، لەنێویاندا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا.
