ئێران بەشداریی کۆڕبەندی داڤۆس ناکات
عەباس مووسەوی، ئەمڕۆ دووشەممە لە پرێس کۆنفەانسێکدا ئاشکرای کرد، بڕیار بوو محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بەشداریی کۆڕبەندی جیهانیی داڤۆس لە سویسرا بکات، بەڵام بەهۆی چەند سەفەر و سەردانی دیپلۆماسیی دیکە ناتوانێت بەشداریی ئەو کۆڕبەندە بکات.
بەپێی گوتەکانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڕیارە لەم ڕۆژدانەدا عیماد خەمیس سەرک وەزیرانی سووریا سەردانی ئێران بکات.
دوێنێ یەکشەممە بەشێک لە سەرکردە و سەرۆکی وڵاتان و میوانەکانی کۆڕبەندیی داڤۆس گەیشتنە سویسرا و بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 2020.1.20 بە فەرمی چالاکییەکان دەست پێدەکات و هەتا پێنجشەممە دەخایەنێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان یەکێک لە بەشدارانی ئەو کۆڕبەندەیە و بڕیارە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆ ببێتەوە.
باسنيوز
