دیموکراتەکانی ئەمریکا بەڵگەنامەیەکی 111 پەڕەیی لەبارەی سەرپێچییەکانی ترەمپ دەدەنە دادگا
لەسەر بنەمای بەڵگەنامەیەکی 111 پەرەی کە دیموکراتەکانی ئەمریکا پێشکەشی دادگایان کردوە، سێشەممەی داهاتو ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە بۆ دادگایکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا.
پێویستە ئەنجومەنی پیران ئیدانەی کارەکانی ترەمپ بکات و لەکارەکەی دوریبخاتەوە
لەوبارەیەوە ئەندامانی پارتی دیموکرات لە کۆنگرێسی ئەمریکا رایانگەیاند، "پێویستە ئەنجومەنی پیران ئیدانەی کارەکانی ترەمپ بکات و لەکارەکەی دوریبخاتەوە، بۆ ئەوەی ئەمریکا خۆی لەو زیانە گەورەیە بەدور بگرێت کە لەسەردەمی ترەمپدا بەو وڵاتە گەیشتوە".
ئەو دۆسییەی ترەمپی پێ تۆمەتبارکراوە زۆر رونە، بەڵگەکانیش جێگەی موشتومڕنین، ژمارەشیان ئێجگار زۆرە
ئاماژەیان بەوەشکردوە، "ئەو دۆسییەی ترەمپی پێ تۆمەتبارکراوە زۆر رونە، بەڵگەکانیش جێگەی موشتومڕنین، ژمارەشیان ئێجگار زۆرە".
ئەو دۆسییەی کە لە دادگا لەدژی دروستکراوە، هیچ نییە جگە لە هەوڵی پارتێک بۆ دورخستنەوەی سەرۆکی وڵاتەکەیان
لەبەرامبەردا ترەمپ هەمو ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە و رایگەیاند، "ئەو دۆسییەی کە لە دادگا لەدژی دروستکراوە، هیچ نییە جگە لە هەوڵی پارتێک بۆ دورخستنەوەی سەرۆکی وڵاتەکەیان، لەکاتێکدا ئەو راستەوخۆ لەلایەن گەلەکەیەوە هەڵبژێردراوە".
هەر لەو بەڵگەنامانەی کە دوێنێ شەممە دیموکراتەکان پێشکەشی دادگایان کردبو هاتوە، "ترەمپ هەوڵی بۆ پێچەوانەکردنەوەی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ساڵی 2016 کردوە، لەچەند مانگی داهاتوشدا هەمان کار دەکاتەوە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020دا.
روبەڕوی راستییەکان دەوەستینەوە، بەم نزیکانە دەسەلمێنرێت کە سەرۆککی ئەمریکا هیچ هەڵەیەکی نەکردوە
لەوەڵامدا پارێزەرەکەی ترەمپ رایگەیاند، "روبەڕوی راستییەکان دەوەستینەوە، بەم نزیکانە دەسەلمێنرێت کە سەرۆککی ئەمریکا هیچ هەڵەیەکی نەکردوە".
لە دادگایکردنەکەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پێویستە دو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی پیران دەنگ بە "بەڵێ" بدەن بۆ لەکارلابردنی ترەمپ لە پۆستەکەی ئینجا دەتوانرێت ترەمپ دوربخرێتەوە، ئەمە تا رادەیەک "ئەستەم" دەبێت، بەهۆی ئەوەی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی پیران سەر بە کۆمارییەکانن.
خەندان -
