ئەردۆغان هەڕەشەی لەشکرکێشیی زیاتر بۆ رۆژئاوای کوردستان و سووریا دەکات
سەرکۆماری تورکیا هەڕەشەی ناردنی هێزی زیاتر بۆ دەست بەسەرداگرتنی زیاتری خاکی رۆژئاوای کوردستان و سووریا، دەکات.
رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا لە رێوڕەسمی کردنەوەی هێڵێکی میترۆ لە ئیستەنبوڵ، رایگەیاندووە، بوونی هێزە تورکییەکان لە رۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا ”بۆ پاراستنی سنوورەکانی تورکیایە“.
رەجەب تەییب ئەردۆغان سووربوونی خۆی بۆ مانەوەی هێزەکانیان لە رۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا نیشانداوە و هەڕەشەی لەشکرکێشیی زیاتری بۆ ئەو ناوچانە کردووە.
هێزەکانی سوپای تورکیا دەستیان بەسەر شاری عەفرشاری ئیدلیب لە باکووری رۆژئاوای سووریادا گرتووە.
باسنیوز
