ئەردۆغان بە داعش و پەنابەران هەڕەشە لە ئەوروپا دەکات

ئەردۆغان بە داعش و پەنابەران هەڕەشە لە ئەوروپا دەکات
سەرکۆماری تورکیا بە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و پەنابەرانی ئەفریقی، هەڕەشە لە وڵاتانی ئەفریقیا دەکات.

رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا لە وتارێکدا، کە ئەمڕۆ شەممە 18-1-2020 لە ماڵپەڕی (پۆلەتیکۆ)ی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، رایگەیاندووە، رێگای ئاشتی لە لیبیا بە تورکیادا دەڕوا.

رەجەب تەییب ئەردۆغان هەروەها رایگەیاندووە، چەندین ساڵە توندوتیژی لە لیبیا دەستی پێکردووە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش پابەند نەبووە بە ئەرکی خۆی بە راگرتنی شەڕ و توندوتیژی لەو وڵاتە.

سەرکۆماری تورکیا هۆشداریی دایە وڵاتانی ئەوروپی، کە ئەگەر پاڵپشتیی رێککەوتنی تورکیا و حکوومەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبیا نەکەن، ئەوا رێکخراوی تیرۆریستی داعش و پەنابەرانی ئەفریقی بە لێشاو روو لە ئەوروپا دەکەن.












باسنيوز



Top