گوتەبێژی سوپای نیشتمانیی لیبیا: لە دەریای ناوەڕاست كۆتایی بە سەربازی توركیا دەهێنین
ئەو لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی (سكاینیوز)، ئاماژە دەدات كە لە دەریای تەرابلووس و دەریای سپیی ناوەڕستدا كۆتایی بە سەربازی توركیا دەهێنن.
میسماری ئاماەژی بەوەش کردووە رێككەوتنی توركیا و لیبیا لەبارەی دەریای سپیی ناوەڕاست کە دەیانەوێ نەوت و گازی لێ دەربهێنن دژی سەروەری لیبیایە، بۆیە دەبێت ئەو رێككەوتنە كۆتایی پێ بێت و ڕێگاکانی دەریای سپیی ناوەڕاست دابخرێت.
ئەو دەڵێت: "كاتی خۆی گەلی لیبیا بوو كە گەرووی دەریای سپی ناوەڕاستی داخست، بۆیە توركیا و سەراج بۆیان نییە بیكەنەوە و گرێبەستی نەوت و گاز ئەنجام بدەن. كۆتایی سەربازی توركیا لەو دەریایە دەبێت و بە توندی دژیان دەوەستینەوە".
بلسنيوز
