دەزگایەكی راپرسی: هەدەپە بەربەست دەشكێنێت و دوو پارتی دیکەش ناچنە پەرلەمانەوە

دەزگایەكی راپرسی: هەدەپە بەربەست دەشكێنێت و دوو پارتی دیکەش ناچنە پەرلەمانەوە
دەزگایەكی راپرسی لە توركیا، ئاشكرای دەكات كە ئەگەر لە توركیا هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەنجام بدرێت، تەنیا سێ پارتی سیاسی لە توركیا دەتوانن بەربەست بشكێنن و ئەوانی‌تر دەكەونە خوار بەربەستی هەڵبژاردن، كە هەدەپە یەكێكە لەو پارتانەیە بەربەست دەشكێنێت.

دەزگای راپرسی (مەترۆپوول) كە دەزگایەكی گەورەیە و بەردەوام راپرسییەكانی جێی باسی میدیاكانی توركیایە، لە چەندین شاری توركیا راپرسیی ئەنجام داوە و لە هاووڵاتیانی پرسیوە ئەگەر بەیانی هەڵبژاردن بكرێت دەنگ بە كێ دەدەین؟

ئەنجامی راپرسییەكە بەم شێوەیە بووە:

ئاكەپە ٤١٪

جەهەپە ٢٥٪

هەدەپە ١١٪

هەریەك لە پارتەكانی "مەهەپە و پارتی" باش نەیانتوانیوە بەربەست بشكێنن و دەنگەكانیان لە دەوروبەری ٩٪ بووە.









باسنيوز
Top