تۆمارێكی ده‌نگی تره‌مپ له كاتی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی بڵاوكرایه‌وه
وه‌ك ئه‌و تۆڕه میدیاییه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه قسه‌كانی تره‌مپ بوون له‌و كاته‌دا:
- "له كامێراوه له دووری چه‌ند میلێك له ئاسمانه‌وه"، ئه‌مه قسه‌ی تره‌مپ بوو كه له‌كاتی سه‌یركردنی هێرشه‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرد.
- "هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌ون گه‌وره‌م"، ئه‌مه‌ش به‌رپرسانی سه‌ربازی پێیان راگه‌یاندووم.
- گه‌وره‌م ئه‌وان ته‌نیا 2 خولهك و 11 چركه‌یان له‌به‌رده‌سته. هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نییه.. ته‌نیا 2 خولهك و 11 چركه‌یان له ژیان ماوه. گه‌وره‌م ئه‌وان له‌ناو ئۆتۆمبێلن، ئۆتۆمبێلێكی داخراوه، گه‌وره‌م ئه‌وان ته‌نیا نزیكه‌ی خوله‌كێكیان ماوه بۆ ژیان، گه‌وره‌م 30 چركه، 10، 9، 8، ...
- دواتر له‌ناكاو "گرممم".. گه‌وره‌م پێكران.
- نه‌ده‌بوو ئه‌وه‌نده سه‌رسه‌خت بێت.
- "دوو دانه به یه‌ك نرخ"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مووشه‌كه‌ی كه فه‌رمانی هه‌ڵدانی پێكرابوو و هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی گشتیی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی پێی كوژران.
- سوله‌یمانی شتی خه‌راپی له‌باره‌ی وڵاته‌كه‌مانه‌وه ده‌گوت.. تا كه‌ی گوێبیستی ئه‌م جۆره قسه پڕوپووچانه بین؟
- له‌و تۆماره ده‌نگییه‌دا تره‌مپ گوتوویه‌تی: "سوله‌یمانی له لیستی تیرۆری ئه‌مه‌ریكادا بووه و نه‌ده‌بوو له وڵاته‌كه‌ی بچێته ده‌ره‌وه".
K24
