باڵوێزی بەریتانیا تارانی بەجێ هێشت

باڵوێزی بەریتانیا تارانی بەجێ هێشت
ئەمڕۆ چوارشەممە میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویان کردەوە کە "ڕاب مەک‌ئەیر" باڵوێزی بەریتانیا لە ئیران، تارانی بەجێ هێشتووە و گەڕاوەتەوە لەندەن.

هاوکات ئاژانسی (ئەسیەوشیەیتیدپرێس) لەمبارەوە لەزاری بەرپرسانی حکوومەتی بەریتانیاوە ئاشکرای کردووە کە "ڕاب مەک‌ئەیر" بە سەفەرێکی ئاسایی و کاری گەڕاوەتەوە و لەندەن و بەمزوانە دەگەڕێتەوە تاران.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا باڵوێزی بەریتانیا لە تاران، لە کاتی خۆپیشاندان و ناڕەزایی خەڵک، لەناو خۆپیشاندەراندا بینراوە و بۆ اموەی چەند کاتژمێر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستگیر کرا.

ڕۆژی دواتر بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا و ئامادەبوونی لەناو خۆپیشاندەران بە نایاسایی و پێچەوانەی پێوەرە دیپلۆماتیکەکان لەقەڵەم درا داوایان لە بەریتانیا کرد دەبێ لەمبارەوە ڕوونکردنەوە بدات.

لە بەرانبەردا حکوومەتی بەریتانیاش باڵوێزی ئێرانی لە لەندەن بانگ کردە وەزارەتی دەرەوە و داوای ڕوونکردنەوە و ئەو هەڵسوکەوتانە و دەستگیرکردنی باڵوێزەکەیان لە تاران کرد.

ئەمەش بووەتە هۆی گرژی و ئاڵۆزیی نێوان دوو وڵات. لە ساڵانی رابردوودا و بەهۆی هێرشی چەند ساڵ لەمەوبەری بەسیجییەکان بۆ سەر باڵوێزخانەی بەریتانیا لە تاران بۆ ماوەی دوو ساڵ بەریتانیا لە تاران باڵوێزخانەکەی داخست.











باسنيوز


Top