سكۆتلەندا ڕیفراندۆمێکی دیکە بۆ سەربەخۆیی دەكات
نیكۆلا ستارگۆیس سەرۆكی پارتی نەتەوەیی سكۆتڵەندا (SNP) كە زۆرینەن لە سكۆتڵەندا، لە نامەیەكدا داوای لە بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كردووە رێگەیان بدەن تا بتوانن ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ئەنجام بدەن، چونگە گەلی سكۆتڵەندا ئێستا لەگەڵ جیابوونەوە دایە، بەڵام جۆنسۆن رەتی كردەووە كە بەریتانیا رێگە بدات ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ئەنجام بدەن، چونكە پێشتر تاقییان كردووەتەوە و خەڵك جیابوونەوەی نەویستووە.
نیكۆلا ستاركۆیس نووسینێكی لە پێگەی خۆی لە تویتەر بڵاو كردووەتەوە و ماڵپەڕی (BBC)ی توركیش وەكوو هەواڵ بڵاوی كردووەتەوە، ئەو دەنووسێت: "بڕیارەكەی جۆنسۆن بۆ رەتكردنەوەی ریفراندۆم، پێمانی گوت كە سەرۆكی موحافیزكارەكانی بەریتانیا كار بۆ ئینكاركردنی دیموكراتی دەكات".
لە ساڵی ٢٠١٤ گەلی سكۆتڵەندا چوونە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگیان بۆ جیابوونەوە لە بەریتانیادا، بەڵام ٥٥٪ی گەلی سكۆتڵەندا دژی جیابوونەوە دەنگیان دا، بۆیە نەیانتوانی سەربەخۆیی خۆیان ڕابگەیەنن.
بەڵام نیگۆلا سەرۆكی پارتی نەتەوەیی سكۆتڵەندا SNP دەڵێت ”بە هۆی ئەوەی بەریتانیا بڕیاری دا لە یەكێتی ئەورووپا جیا ببێتەوە، بۆیە مەرجەكان و بارودۆخ گۆڕاوە و سكۆتڵەنداش پێویست دەكات ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ئەنجام بداتەوە".
SNP لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ١٢ی١٢ی٢٠١٩ توانی ٤٨ كورسی پەرلەمان بەدەست بهێنێت، كە ئەمەش سەركەوتنێكی گەورە بوو بۆ ئەو پارتە.
باسنيوز
