سعودیه: ئێران به‌ئاشكرا پێشێلی سه‌روه‌ری خاكی عێراق ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی سعودیه لە راگەیەندراوێکدا دوای کۆبونەوەی شەوی رابردو رایگەیاند، "ئێران به‌ئاشكرا ده‌ستدرێژی ئه‌نجامده‌دات و پێشێلی سه‌روه‌ری خاكی عێراق ده‌كات، به‌تایبه‌ت له‌دوای به‌ئامانجگرتنی بنكه سه‌ربازیه‌كانی ئهمریكاو هێزه‌كانی هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شەڕی دژی داعش".
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی سعودیه ئیدانه‌ی بۆردومانکردنی بنکەکانی ئەمریکا لە لایەن ئێرانەوە دەکات و داوادەکات، "رێز له‌سه‌روه‌ری خاكی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگیردرێت".
هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و پێشێلكاریه‌ك بۆ سه‌ر عێراقی برامان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌بێت
جه‌ختیشیكرده‌وه، "هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و پێشێلكاریه‌ك بۆ سه‌ر عێراقی برامان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌بێت".
شه‌وی رابردو هێرشی موشه‌كی کرایە سەر بنكه‌ی سه‌ربازیی تاجی، كه یه‌كێكه له‌و بنكە سەربازییانەی هێزه‌كانی ئه‌مریكای تیادایە
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌دێت، شه‌وی رابردو هێرشی موشه‌كی کرایە سەر بنكه‌ی سه‌ربازیی تاجی، كه یه‌كێكه له‌و بنكە سەربازییانەی هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان ئه‌مریكای تیادایە.
حەوتی ئەم مانگەش سوپای پاسدارانی ئێران ژمارەیەک موشەکی ئاڕاستەی بنکەی سەربازی عەین ئەلئەسەد و هەریری نزیک لە هەولێر کرد، ئەوەش لە تۆڵەی کوژرانی قاسم سولەیمانی کە سێی ئەم مانگە لەگەڵ ئەبومەهدی موهەندیس و نۆ کەسی دیکە لە بەغدای پایتەخت لەلایەن ئەمریکاوە کوژران.
خەندان
