سوپای پاسداران: ئەمریکا نەیتوانیوە وەڵامی هێرشەکانمان بداتەوە، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە ئێران بوەتە هێزێکی گەورە
واشنتن لە ناوەوە دوژمنێکی بێ ناوەڕۆکە
عەلی حاجی زادە فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی سەر بە سوپای پاسداران لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای بۆردومانکردنی بنکەی عین الاسد لەلایەن هێزەکانی وڵاتەکەیەوە، تاران پێشبینی وەڵامدانەوەی ئەمریکا کردبو بەڵام "ئەوان دوژمنێکی بێ ناوەڕۆکن لە ناوەوە".
ئەمریکا نەیتوانیوە وەڵامی هێرشەکانمان بداتەوە، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە ئێران بوەتە هێزێکی گەورە
ئاماژەی بەوەشکردوە، "دوای هێرشەکانی سوپای وڵاتەکەی ئەمریکا هەوڵیداوە بەڵام نەیتوانیوە وەڵامبداتەوە ئەوەش نیشانەی ئەوەیە ئێران بوەتە هێزێکی گەورە".
هەڵمەتەکان دژی ئەمریکا بەشێوەیەکی لێبڕاوانە بەردەوام دەبێت
فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران رونیکردوەتەوە، "هەڵمەتەکان دژی ئەمریکا بەشێوەیەکی لێبڕاوانە بەردەوام دەبێت، بەتایبەت لە وڵاتانی میحوەری بەرەنگاربونەوە".
خەندان
