پۆمپیۆ: سەرکردە عێراقییەکان لە کۆبوونەوەکاندا لەگەڵ ئەو، داوا دەکەن هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق بمێننەوە.

پۆمپیۆ:  سەرکردە عێراقییەکان لە کۆبوونەوەکاندا لەگەڵ ئەو، داوا دەکەن هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق بمێننەوە.


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دووڕوویی سیاسییە عێراقییەکان ئاشکرا دەکات، کە لە کۆبوونەوە داخراوەکان شتێک دەڵێن و لەسەر راگەیاندنەکانیش شتێکی دیکە دەڵێن.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆڕبەندێکدا لە زانکۆی ستانفۆرد لە وڵاتەکەی، رایگەیاندووە، سەرکردە عێراقییەکان لە کۆبوونەوەکاندا لەگەڵ ئەو، داوا دەکەن هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق بمێننەوە.

مایک پۆمپیۆ هەروەها رایگەیاندووە، هەر ئەو سیاسی و سەرکردە عێراقییانە، لە میدیاکانەوە شتێکی دیکە دەڵێن و داوای دەرچوونی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق دەکەن.







باسنیوز
Top