ژمارەی کوژراوانی سوپای نایجەر بەهۆی هێرشێکی تیرۆریستانەوە بەرز دەبێتەوە

ژمارەی کوژراوانی سوپای نایجەر بەهۆی هێرشێکی تیرۆریستانەوە بەرز دەبێتەوە
گرووپێکی تیرۆریست هێرشێکی توندی کردە سەر بنکەیەکی سەربازیی سوپای نایجەر و دەیان کوژراوی لێکەوتەوە.

رۆژی پێنجشەممە 9-1-2020، گرووپێکی تیرۆریستی هێرشی کردە سەر بنکەیەکی سەربازیی نایجەر لەنزیک سنووری مالی و ئەوکات راگەیەندرا، کە 25 سەرباز بەهۆی هێرشەکەوە، گیانیان لەدەست داوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 13-1-2020، زەکەریا عەبدولڕەحمان، گوتەبێژی حکوومەتی نایجەر رایگەیاندووە، کە بەهۆی هێرشەکەوە، 89 سەربازی وڵاتەکەی گیانیان لەدەست داوە.

هەروەک زەکەریا عەبدولڕەحمان رایگەیاندووە، 63 چەکداری تیرۆریستیش لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەیهێزەکانی سوپای وڵاتەکەی وگرووپە تیرۆریستییەکە، کوژراون.

نایجەر وڵاتێکی ئەفریقییە و کەوتووەتە ناوەڕاستی ئەو کیشوەرە. نایجەر کەوتووەتە نێوان وڵاتانی لیبیا، چاد، نایجیریا، بێنین، بۆرکینا فاسۆ، مالی و جەزائیر.












باسنيوز
Top