ئەمریکا: پێویستە ئێران داوای لێبوردن لە بریتانیا بکات

ئەمریکا: پێویستە ئێران داوای لێبوردن لە بریتانیا بکات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، سەرکۆنەی دەستگیرکردنی باڵیۆزی بریتانیا لە ئێران دەکەن و پێویستە تاران داوای لێبوردن لەبەرامبەر ئەو کارەیدا بکات.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمى ئێرانى بڵاویکردەوە، باڵیۆزی بریتانیا لە ئێران لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکراوە، به‌تۆمه‌تى هه‌وڵدان بۆ وێنه‌گرتنى خۆپیشاندانه‌كانى تارانی پایەخت کە دوێنێ دژی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە گردبونەوە.

حکومەتی ئێران باڵیۆزی بریتانیای لە تاران دەسگیرکردوە، ئەمەش پێچەوانەی رێککەوتنی کۆنگرەی ڤیەننایە


مۆرگان ئۆرتێگس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، "حکومەتی ئێران باڵیۆزی بریتانیای لە تاران دەسگیرکردوە، ئەمەش پێچەوانەی رێککەوتنی کۆنگرەی ڤیەننایە".

بەشێوەیەکی فەرمی داوا لە حکومەتی ئێران دەکەین، کە داوای لێبوردن لە بریتانیا بکات


ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێوەیەکی فەرمی داوا لە حکومەتی ئێران دەکەن، کە داوای لێبوردن لە بریتانیا بکات و رێز لە مافەکانی دیپلۆماتکاران لە وڵاتەکەی بگرێت.

ئێوارەی دوێنێ ژمارەیەک خۆپیشاندەر لە ئێران دژی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکەی کە چوارشەممەی رابردو لەلایەن سوپای پاسدارانەوە خرایە خوارەوە گردبونەوە.

خۆپیشاندەران دروشمی" هەڵەت کرد، ناماقوڵیت کرد"یان بەرزکردوە وەک دژایەتییەک بۆ بەیاننامەی وڵاتەکەیان، کە دوای دو رۆژ لە نکوڵیکردن لە راستی روداوەکە سەرئەنجام خستنەخوارەوەی فڕۆکەکەی گرتەئەستۆ.







خەندان
Top