وەزارەتی بەرگریی توركیا: لە بەیانییەوە لە ئیدلب ئاگربەست رادەگەیەندرێت
ماوەی مانگێك دەبێت سوپای سووریا بە هاوكاریی ڕووسیا هێرشی بۆ سەر ئیدلب دەست پێكردووە و دەیان هەزار كەس ئاوارە بوون و دەیانیش كوژراون، بەڵام بە هەوڵی توركیا و رووسیا ئاگربەست لەو شارە رادەگەیەندرێت.
بە گوێرەی ئەو بەیاننامەیەی وەزارەتی بەرگریی توركیا بڵاوی كردووەتەوە و میدیاكانی توركیاش بە گرنگییەوە بڵاویان كردووەتەوە، توركیا و رووسیا رێك كەوتوون لەسەر ئەوەی سبەینێ یەکشەممە ١٢ی١ی٢٠٢٠ ئاگربەست لە ئیدلب رابگەیەندرێت و، ئەمەش بۆ ئەوەی ژیان لەو شارە ئاسایی ببێتەوە و هاووڵاتیان ئاوارە نەبن و خەڵكی بێتاوانیش نەكوژرێت.
تاكوو ئێستا لەلایەن حكوومەتی سووریا و سوپای تەحریر شام لە ئیدلب پشتڕاست نەكراوەتەوە و ئاگربەست رادەگەیەندرێت، بەڵام توركیا وەكوو موژدەیەكی خۆش هەواڵەكەی بڵاو كردووەتەوە.
باسنيوز
