رۆحانی: تێکشکانی فڕۆکە ئۆکرانییەکە کارەساتێکی گەورەیە، هەڵەیەکە جێگەی لێخۆشبون نییە
دەرکەوتوە بەهۆی موشەکێکەوە بوە کە بەهەڵە ئاڕاستەی فڕۆکەکە کراوە، بەهۆیەوە 176 کەسی بێتاوان گیانیان لەدەستداوە
حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لەتویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، "لێکۆڵینەوەکان لەبارەی هۆکاری تێکشکانی فڕۆکە ئۆکرانییەکە تەواوبوە و دەرکەوتوە بەهۆی موشەکێکەوە بوە کە بەهەڵە ئاڕاستەی فڕۆکەکە کراوە، بەهۆیەوە 176 کەسی بێتاوان گیانیان لەدەستداوە".
بهرهبهیانی هەشتی ئەم مانگە، فڕۆكهیهكی وڵاتی ئۆكرانیا دوای فڕینی له فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی "ئیمام خومهینی"، به 176 سهرنشینهوه كهوتهخوارهوه، سهرجهم سهرنشینهكانی گیانیان لهدهستدا.
لێکۆڵینەوەکان لەبارەی هۆکاری رودانی ئەو کارەساتە گەورەیە بەردەوام دەبێت، ئەو هەڵەیەی کە کراوە جێگەی لێخۆشبون نییە
رۆحانی ئاماژەی بەوەشکرد، "لێکۆڵینەوەکان لەبارەی هۆکاری رودانی ئەو کارەساتە گەورەیە بەردەوام دەبێت، ئەو هەڵەیەی کە کراوە جێگەی لێخۆشبون نییە".
هاوکات بەناوی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نیگەرانی قوڵی خۆی لەبارەی روداوەکەوە راگەیاند و پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خێزانی قوربانیەکان کرد.
بەیانی ئەمڕۆ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە توێتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی رایگەیاند، "نیگەرانین و داوای لێبوردن لە گەلی ئێران و كەسوكاری قوربانییان دەكەین و سەرەخۆشیش ئاڕاستەی كەسوكاری ھەمو ئەو كەسانە دەکەین، كە لە روداوی كەوتنەخوارەوەی ئەو فڕۆكە ئۆكرانییە گیانیان لەدەستداوە".
زەریف باسی لەوەشکردوە، ئەمڕۆ رۆژێكی خەمناكە كە دوای لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، رایدەگەیەنن فڕۆكە ئۆكرانییەكە بە ھەڵەیەكی مرۆیی كەوتوەتە خوارەوە.
خەندان -
