ئێران داوای لێبوردن دەكات
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە تویتێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، ئەمڕۆ رۆژێكی خەمناكە كە دوای لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، رایدەگەیەنن فڕۆكە ئۆكراینییەكە بە ھەڵەیەكی مرۆیی كەوتووەتە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، نیگەرانن و داوای لێبوردن لە گەلی ئێران و كەسوكاری قوربانییان دەكەن و سەرەخۆشی خۆشیان بۆ كەسوكاری ھەموو ئەو كەسانە دەردەبڕن، كە لە رووداوی كەوتنەخوارەوەی ئەو فڕۆكە ئۆكراینییە گیانیان لەدەستداوە.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو 8/1/2020، فڕۆكه‌یه‌كی جۆری ( بۆینگ 737)ی ئۆكراینی له دوای هه‌ڵفڕینی له فڕۆكه‌خانه‌ی "ئیمام خومه‌ینی" تاران، تێكشكا و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی گیانیان له‌ده‌ستدا.
K24
