ئەردۆغان چوونە عومرە لە سەرکردایەتی پارتەکەی قەدەخە دەکات
بەپێی ھەواڵێكی میدیاکانی تورکیا، ئەندامێكی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكپارتی) مستەفا یەل لە كۆبوونەوەی ناوەندنی بەڕێوەبردن و بڕیاردانی پارتەكە بە سەرۆكایەتی ئەردۆغان، ئاوی زمزم و خورمای بەسەر ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە دابەشكردووە.
ئەردۆغان بە ئەندامەكەی ئاكپارتی گوتووە خوا لێت رازی بێت بەڵام من ئاگاداری گەشتەكەت نەبووم. ئەندامەكەی ئاكپارتیش گوتوویەتی مۆڵەتم لە سەرووی خۆم وەرگرتبوون.
لە كاردانەوەی قسەكانی مستەفا یەل، ئەردۆغان گوتوویەتی، "لەمەوبەدوا ھەركەس سەفەری كرد پێویستە ئاگادارم بكاتەوە. حەجكردن فەرزە بەڵام عومەرە شوێنێكی گەشتیاری نییە ھەر كاتێك دڵتەنگبووی گەشتی بۆ بكەیت. كردووتانە بە شوێنێكی گەشتیاری خۆ ئەنتاڵیا نییە".
دوای كۆبوونەوەكە ئەردۆغان بە ئەندامانی حیزبەكەی گوتووە، پێویستە خەریكی كاری حیزباتەتی وجێبەجێكردنی داواكانی خەڵك بن بۆیە گەشتی عومرەی لە ئەندامانی ئاکپارتی قەدەخەكردووە.
