ناتۆ بەدەم داوایەکی ترەمپەوە دەچێت
سکرتێری گشتی ناتۆ یێنس ستۆڵتنبێرگ، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، ھاوڕابوون لەسەر زیادکردنی رۆڵی ناتۆ بۆ سەقامگیری لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و شەڕی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی.
لە دوایین وتاریدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئاماژەی بەوەدا بۆ سەقامگیری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەبێ رۆڵی ناتۆ لە ناوچەكە زیاتربێت.
ترەمپ، گوتی "من پرسیار له ناتۆ ده‌كه‌م، كه زیاتر بچێته ناو خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. له ماوه‌ی 3 ساڵی رابردوودا له ژێر سه‌ركردایه‌تی مندا ئابوورییه‌كه‌مان زۆر به‌هێز بووه و سه‌ربه‌خۆی وزه‌مان وه‌رگرتووه و ئه‌وه گۆڕانكارییه‌كی زۆر باشه و له پێشینه‌ی كاره‌كانی خۆمانه و پێشتر هیچ كات وا نه‌بووه. بژارده‌ی ئێمه زیاتر له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته. ئێمه یه‌كه‌م وڵاتین بۆ وه‌به‌رهێنانی گازی سرووشتی و نه‌وت و پێویستمان به نه‌وتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نییه و سوپای ئه‌مه‌ریكا له ژێر سه‌ركردایه‌تی مندا، بنیاتنراوه‌ته‌وه و 2 ملیار و نیو پاره‌ی تێدا خه‌رج كراوه. سوپای ئه‌مه‌ریكا له هه‌ر كات به‌هێزتره و مووشه‌كه‌كانمان گه‌وره و به‌هێز و ورد و خێران. ئێستا ئێمه مووشه‌كی سه‌رووی ده‌نگیشمان له ژێر درووستكردندایه. ئه‌م چه‌كه پێشكه‌وتووانه‌ی ئێمه هه‌مانه مانای وا نییه ئێمه به‌كاری ده‌هێنین و نامانه‌وێت به‌كاری بهێنێن".
k24
