بەریتانیا ئیدانەی هێرشەکانی ئێران دەکات

بەریتانیا ئیدانەی هێرشەکانی ئێران دەکات
بەریتانیا ئیدانەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر دوو بنکەی سەربازیی ئەمەریکا لە عێراق دەکات.

دۆمینیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەبارەی هێرشەکان رایگەیاند: "ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین کە کراونەتە سەر بنە سەربازییەکانی عێراق کە هێزەکانی هاوپەیمانانی تێدان بە هێزەکانی بەریتانیاوە".

راشیگەیاند: "نیگەرانین لەو راپۆرتانەی باس لە زیانی گیانی دەکەن. داوا دەکەین ئێران ئەو هێرشە مەترسیدارانە دووبارە نەکاتەوە چونکە جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سوودی تەنها بۆ تیرۆرستان دەبێت".

شەوی رابردوو سوپای پاسداران بە مووشەک هێرشی کردە سەر دوو بنکەی سەربازیی ئەمەریکا لە عێراق، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی بە دواوە نەبووە.




K24
Top