سوپای پاسداران بەرپرسیاریەتی خۆی لە ھێرشەكەی سەر ھێزەكانی ئەمەریكا راگەیاند
سوپای پاسداران لە راگەیەندراوێكدا ئەوەی خستەڕوو، كە هێرشە مووشەكییەكە لە تۆڵەی قاسم سولەیمانی دا بووە كە رۆژی هەینی رابردوو 3/1/20202، لە بۆردومانێكی ئەمەریكا لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كوژرا.
سوپای پاسداران هۆشداریشی دایە ئەمەریكا وەڵامێكی بەھێزتری دەدەنەوە ئەگەر هاتوو هەر كاردانەوەیەكی لە بەرامبەر هێرشەكەیاندا هەبێت.
هاوكات هەڕەشەی لە ئیسرائیلیش كرد، بەوەی بەدەر نیە لە "تاوانەكانی ئەمەریكا"، وەك ئاماژەیەك بۆ ئەگەری هێرشكردنە سەر بەرژەوەندییەكانی ئیسرائیلیش.
K24
