ئۆکرانیا گیان لەدەستدانی سەرجەم سەرنشینانی فڕۆکە تێکشکاوەکەی ڕاگەیاند

 ئۆکرانیا گیان لەدەستدانی سەرجەم سەرنشینانی فڕۆکە تێکشکاوەکەی ڕاگەیاند
وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا گیان لەدەستدانی سەرجەم سەرنشینان و تیمی فڕۆکەوانی و کارمەندانی خزمەتگوزاری فڕۆکە تێکشکاوەکەی راگەیاند.



بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی ١ی ٢٠٢٠، فڕۆکەیەکی سڤیلی ئۆکرانی لە پایتەختی ئێران کەوتە خوارەوە.



لەمبارەیەوە ماڵپەڕی (گاردیان)ی بەریتانی بڵاوی کردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا بە فەرمی گیان لەدەستدانی سەرجەم سەرنشینان کە ژمارەیان ١٧٠ کەس بووە، لەگەڵ ٩ کارمەندی خزمەتگوزار و تیمی فڕۆکەوانیی فڕۆکە تێکشکاوەکەی راگەیاندووە.



فڕۆکەکە، کە لە جۆری بۆینگ 737 بووە و سەر بە هێڵی ئاسمانیی ئۆکرانی بووە، بە نیاز بووە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینییەوە بەرەو فڕۆکەخانەی کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا بگوازێتەوە، بەڵام لەکاتی هەوڵدان بۆ فڕین، تێک شکاوە و کەوتووەتە خوارەوە.






باسنیوز
Top