زەریف: ئێران بەرگری لەخۆی كردووە

زەریف: ئێران بەرگری لەخۆی كردووە
دوای ھێرشی مووشەكی ئێران بۆ سەر بنكەی عەین ئەسەد لە عێراق وەزیری درەوەیی ئێران رایگەیاند "تاران شەڕی ناوێت، بە پێی ماددەی 51 یاسای نێودەوڵەتی بەرگری لەخۆی كردووە".

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی شەڕی ناوێت. ئەوەش دوای ئەوەی تاران چەند موشەكێكی ئاراستەی بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە عێراق كرد.

زەریف راشیگەیاند "ئێران تەنیا بەرانبەر دوژمن بەرگری كردووەو دەستپێشخەری بۆ شەڕ ناكات".

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەكرد "ئێران بەپێی ماددەی 51 یاسای نێودەوڵەتی بەرگری لەخۆی كردووە، هێرشی كردووەتە سەر ئەو بنكەی كە هێرشی لێوە كراوەتە سەر".






K24
Top