چەند زانیارییەک لەبارەی هاوسەر و کچ و کوڕەکەی قاسم سولەیمانی
دوای کوژرانی، بۆ یەکەمجار وێنەی هاوسەر و کوڕ و کچەکانی بڵاو کرایەوە و یەکێک لە کچەکەی بەناوی "زەینەب" لە چەند بۆنەیەکی پرسەی باوکیدا قسەی کرد.
سولەیمانی لە ساڵی 1956 لە گوندی "قەنات مەلەک"ی سەر بە شاری کرمان لە ئێران لەدایک بووە و پاش خوێندنی سەرەتایی، لە تەمەنی 12 ساڵیدا ڕۆیشتووەتە کرمان و دەستی بە کاری بیناسازی کردووە و پاشان وەک بەڵێندەر لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کرمان دامەزراوە.
بەپێی زانیارییەکان، قاسم سولەیمانی لە تەمەنی گەنجێتیدا و پێش ٢٠ ساڵی ژیانی هاوسەری پێکەوە ناوە و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ناسنامەی هاوسەرەکەی قاسم سولەیمانی بڵاو نەکراوەتەوە، بۆ یەکەمجاریش دوای کوژرانی، وێنەیەکی لەگەڵ عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاو کراوەتەوە.
قاسم سولەیمانی خاوەنی کوڕ و کچێکە بە ناوەکانی "محەمەدڕەزا و زەینەب". ئەوەندەی زانیاری لە بارەی هەردووکیان هەیە، ئەوەیە کە محەمەدڕەزا و زەینەب ژیانی هاوسەرییان پێکهێناوە و هیچ میدیایەکی ئێرانی لە بارەی هاوسەرەکانیان زانیاریی وردیان بڵاو نەکردووەتەوە.
باسنيوز
