شارێکی لیبیا لەژێر دەسەڵاتی هاوپەیمانەکانی تورکیا دەرهێنرا

 شارێکی لیبیا لەژێر دەسەڵاتی هاوپەیمانەکانی تورکیا دەرهێنرا


شارێکی لیبیا لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سەر بە حکوومەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبیا، کە هاوپەیمانی تورکیایە، دەرهێنرا.

سوپای نیشتمانیی لیبیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، رۆژی دووشەممە 6-1-2020، هێزەکانیان هێرشیان کردووەتە سەر شاری سێرت لە باکووری وڵاتەکە و توانیویانە دەستی بەسەردا بگرن.

شاری سێرت لە ساڵی 2016ـەوە لەژێر دەسەڵاتی گرووپە چەکدارییەکانی سەر بە حکوومەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبیایە.

تورکیا، کە رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکات و لەلایەن پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) بەڕێوە دەبرێت، کە پارتێکی سەر بە رەوتی ئیخوان موسلیمینە، بە ناردنی چەک و چەکدار و واژۆکردنی گرێبەستی ئابووریی و ئەمنی، هاوکاریی حکوومەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبیا دەکات، کە ئەو حکوومەتەی لیبیا لەلایەن سەرکردەکانی ئیخوان موسلیمین پێکهێنراوە و لەگەڵ سوپای نیشتمانیی وڵاتەکەی تووشی شەڕی ناوخۆیی بووە.

وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، میسر و بەحرێن، کە ئیخوان موسلیمینیان خستووەتە ناو لیستی تیرۆرەوە، پاڵپشتیی سوپای نیشتمانیی لیبیا دەکەن.









باسنیووز
Top