توركیا كوژرانی سولەیمانی بە مەترسیدار ناودەبات
مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "كوژرانی قاسم سولەیمانی، بۆ ئاشتی ناوچەكە مەترسیدارە. بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ناوچەکە لەگەڵ ھەموو لایەنەكان گفتوگۆ دەكەین".
وەزیری دەرەوەی توركیا، گوتیشی "بەهۆی کوژرانی قاسم سولەیمانی لە بەغدا، پەیوەندییەکانی واشنتن و تاران ئاڵۆزتربوون و بەردوام بەرپرسانی ئەمەریکا و ئێران هەڕەشە لە یەکتری دەکەن".
ۆژی ھەینی 3/1/2020 فڕۆكەكانی ئەمەریكا ھەر یەك لە قاسم سولەیمانی، فەرمانداری فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەھدی موھەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لەگەڵ چەند بەرپرس و چەكدارێكی دیكەی ئێران و حەشد، لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كرانە ئامانج و كوژران.
K24 -
