ئەردۆگان: من خۆم ئامۆژگاری ترەمپم کرد
راشیگەیاند: "هەمان ئێوارە، قسەم لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کرد، دوای چوار بۆ پێنج کاتژمێر، هێرشەکە روویدا. شتە پلان بۆ داڕێژڕاو بوو. ئێمە دووچاری سەرسوڕمان بووین کە هەواڵەکەمان بیست".
ئاماژەی بەوەشدا، من خۆم ئامۆژگاری ترەمپم کرد کە گرژییەکان لەگەڵ ئێران زیاد نەکات.
ئەردۆغان پێشی وانییە ئێران بەبێ وەڵام بمێنێتەوە و ئەمەش بە مەترسی دەزانێت.
هەینی رابردوو، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای قودس و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، لە هێرشێکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکا، لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کوژران.
K24
