ورده‌كاریی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمانی كوشتنی سوله‌یمانی تێدادرا
مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه و مارك ئیسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری و مارك میلی، ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مه‌ریكا، چوونه‌ته شاری پالم بیچ له باشووری فلۆریدا، بۆ ئه‌وه‌ی تره‌مپ له ورده‌كاریی ئه‌و هێرشه ئاسمانییانه ئاگادار بكه‌نه‌وه كه پێنتاگۆن له عێراق و سووریا دژی میلیشیا چه‌كداره شیعییه‌كانی سه‌ر به ئێران ئه‌نجامیداوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی The Los Angeles Times به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی كه ئاگاداری گفتوگۆكانی تره‌مپ و به‌رپرسانی ئیداره‌كه‌یتی گوتوویه‌تی: "چه‌ند پلان و هه‌نگاوێك بۆ وه‌ڵامدانه‌وه خراوه‌ته یه‌رده‌ستی تره‌مپ، یه‌كێك له‌و پلانانه كوشتنی قاسم سوله‌یمانی بووه، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌كان تره‌مپ ئه‌و بژارده‌ییه‌ی هه‌ڵبژاردووه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ تا راده‌یه‌كی كه‌م رۆڵی ئه‌و راوێژكارانه‌شی تێدابووه كه لایه‌نگری په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی توندن به‌رامبه‌ر ئێران، ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه‌یه پێنتاگۆن له‌ناكاو خۆی له به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی ئه‌ركێكی گرنگ و هه‌ستیار بینیوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانه‌كه‌ی سه‌رۆك جێبه‌جێ بكه‌ن".
رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، دوای چه‌ند خوله‌كێك له كۆبوونه‌وه‌ی تره‌مپ و به‌رپرسانی واشنتن، یه‌كه‌م ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌ركه‌وت كه ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی رێوشوێن و پلان و هه‌نگاوی زیاتر په‌یڕه‌و ده‌كات و ده‌گرێته‌به‌ر. هه‌ر زوو وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به رۆژنامه‌وانانی گووت: "له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تره‌مپ گفتوگۆمان له‌باره‌ی چه‌ند بژارده‌یه‌ك كردووه، ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه‌بكه‌م، ئێمه به‌گوێره‌ی پێویست هه‌نگاوی زیاتریش ده‌گرینه‌به‌ر".
هه‌رچه‌نده ئیسپه‌ر به ئاشكرا باسی كوشتنی سوله‌یمانی نه‌كرد، به‌ڵام له پشت په‌رده‌وه جوڵه‌یه‌ك له نێوان پێنتاگۆن و ده‌زگای هه‌واڵگریی و چه‌ندین لایه‌نی دیكه‌دا ده‌ستیپێكرد بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی قاسم سوله‌یمانی بدۆزنه‌وه و بیكه‌نه ئامانج و بیكوژن.
هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا كه ساڵانێكه چاودێریی سوله‌یمانی ده‌كات بۆی ده‌ركه‌وت، فه‌رمانده‌كه‌ی قه‌یله‌قی قودس له گه‌شتێكی دوور و درێژی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدایه و گه‌یشتوه‌ته سووریا و لوبنان. ئه‌وه‌شیان زانیووه دوای چه‌ند رۆژێكی دیكه له دیمه‌شقه‌وه ده‌چێته به‌غدای پایته‌ختی عێراق.
چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌ڵێن: "واشنتن زۆر بایه‌خی به جموجوڵه‌كانی سوله‌یمانی نه‌داوه پێشتر". به‌رپرسانی ئێرانیش ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، سوله‌یمانی به گه‌شتێكی ئاسایی له دیمه‌شقه‌وه هاتووه بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبی بكات.
به‌ڵام ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی ئه‌منی و سیاسی ئه‌مه‌ریكی و عێراقی رۆژی هه‌ینی به ئاژانسی رۆیته‌رزیان گوتبوو، گه‌شته‌كه‌ی سوله‌یمانی بۆ ئامانجێكی مه‌ترسیدار بووه، پلانی دوا قۆناغی دژی بنكه و دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له چه‌ندین وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داده‌ڕشت بۆ ئه‌وه‌ی میلیشیا چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران هێرشی فراوان بكه‌نه سه‌ر دامه‌زراوه و به‌رژوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران كه له بۆردوومانی فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكیدا له‌گه‌ڵ ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و 10 كه‌سی دیكه كوژرا، پلانی بۆ هێرشی فراوان دژی پێگه و ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق داڕشتبوو. هه‌ر ئه‌و پلانه‌ش بووه‌ته هۆی كوشتنی.
ئاژانسه‌كه باسی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌نه‌راڵ سوله‌یمانی و سه‌ركرده‌ی میلیشیا شیعییه‌كانی عێراق ده‌كات كه ناوه‌ڕاستی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2019 له كه‌ناری رووباری فورات ئه‌نجامیداوه و پلانه‌كه‌ش بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگای باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بووه له به‌غدا.
دوو سه‌رچاوه‌ی ئه‌منی ورده‌كاریی كۆبوونه‌وه‌یه‌كه‌یان بۆ رۆیته‌رز باسكردووه و گوتوویانه: "سوله‌یمانی له رێگه‌ی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی كه ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس بو. پێكه‌وه له هێرشی ئه‌مه‌ریكییه‌كاندا كوژران، له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی میلیشیا به‌هێزه‌كانی ناو حه‌شدی شه‌عبی، پلانیان داڕشتووه له رێگه‌ی چه‌كی پێشكه‌وتوو كه ئێران پێیداون هێرشی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا فراوان بكه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتوویانه: "له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رێكار و به‌رنامه‌ی هێرشه‌كه‌یان دیاریكردووه"، ئه‌وه‌ش له كاتێكدا بووه به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق دژی هه‌ژموونی ئێران له عێراق، سوپای پاسداران كه‌وتووه‌ته دۆخێكه‌وه كه‌س خۆزگه‌ی پێنه‌خواستووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی دوو سه‌رچاوه ئه‌منییه و چه‌ند سیاسییه‌كی عێراق و كه‌سانی نزیك له عادل عه‌بدولمه‌هدی، كه قسه‌یان بۆ رۆیته‌رز كردووه "پلانه‌كه‌ی سوله‌یمانی به‌جۆرێك بووه، له رێگه‌ی ئه‌و بۆردوومانه‌وه وا له ئه‌مه‌ریكییه‌كان بكات به رێگای سه‌ربازیی وه‌ڵام بده‌نه‌وه و به‌و هۆیه‌وه توڕه‌یی خه‌ڵك دژی ئه‌مه‌ریكا زیاتر ببێت".
به‌گوێره‌ی زانیاریی دوو سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه و سه‌ركرده‌ی میلیشیا چه‌كداره‌كان، دوو هه‌فته پێش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو، سوله‌یمانی فه‌رمانی به سوپای پاسداران داوه، چه‌كه پێشكه‌وتووه‌كانی وه‌ك كاتیۆشا و ئه‌و جۆره مووشه‌كانه‌ی به‌شان هه‌ڵده‌گیرێن له دوو ده‌روازه‌ی سنوورییه‌وه بگه‌یه‌ننه عێراق.
له ڤێله‌یه‌كدا كه سوله‌یمانی و سه‌ركرده‌كان تێیدا كۆببوونه‌وه، بڕیاریانداوه میلیشیایه‌كی نوێ له گرووپه نیمچه سه‌ربازییه‌كان درووست بكه‌ن كه لای ئه‌مه‌ریكییه‌كان ناسراو نین و ده‌توانن هێرشی مووشه‌كی بكه‌نه سه‌ر پێگه و بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
به‌گوێره‌ی زانیاریی سه‌رچاوه‌كانی رۆیته‌رز، سوله‌یمانی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا فه‌رمانی به میلیشیای حزبوڵڵای عێراق كردووه (ئه‌و گرووپه‌ی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس دایمه‌زراند و له ئێران مه‌شقیان پێكرا) بۆ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پلانه تازه‌كه بكه‌ن.
یه‌كێك له سه‌ركرده‌ی میلیشیا چه‌كداره‌كان به رۆیته‌رزی گوتووه: "سوله‌یمانی پێیگوتووه پێكهێنانی میلیشیایه‌كی له‌و جۆره زۆر قورس ده‌بێت بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان چاودێریی بكه‌ن".
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكاش به ئاژانسه‌كه‌یان گوتووه: "پێش هێرشه‌كان و جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی سوله‌یمانی، ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین ئه‌گه‌ریان له به‌رچاو گرتووه كه سوله‌یمانی به‌نیازه له دوا قۆناغدا ئه‌نجامیان بدات و له چه‌ندین وڵات‌دا هێرش بكاته سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان، له‌وانه عێراق و سووریا و لوبنان.
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكی گوتوویه‌تی: "سوله‌یمانی چه‌كی پێشكه‌وتووی داوه به حزبوڵڵای عێراق".
لای خۆیه‌وه رۆبێرت ئۆبراین، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا گوتوویه‌تی: "سوله‌یمانی له دیمه‌شق ده‌گه‌ڕایه‌وه و پلانی بۆ هێرش كردنه‌سه‌ر هێزه‌كانی مارێنز و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كان و فڕۆكه‌وانه‌كان و ده‌ریاوانه‌كان و دیپلۆماتكاره ئه‌مه‌ریكییه‌كان داده‌نا".
به‌ڵام كۆششه‌كانی سوله‌یمانی و هاوپه‌یمانه‌كانی بێ ئاكام بوو، رۆژی هه‌ینی 3/1/2020 سه‌ری خۆیانی خوارد و به‌هۆی ھێرشی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان، سوله‌یمانی و موهه‌ندیس و 10 به‌رپرس و یاریده‌ده‌ریان پێكه‌وه له ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كوژران.
ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مه‌ریكاش به گورزێكی به‌هێز دژی ئێران و گرووپه چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانی له عێراق ناوده‌برێت و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌ش درووست ده‌كات.
K24
