وه‌زیری به‌رگری بریتانیا: یاسای نێودوڵه‌تی ڕێگه به‌ئه‌مریكا ده‌دات به‌رگری له‌خۆی بكات
له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، بێن واڵاس وه‌زیری به‌رگری بریتانیا له‌گه‌ڵ مارك ئیسپه‌ر هاوتا ئه‌مریكیه‌كه‌ی ڕایگه‌یاند، "یاسای نێوده‌وڵه‌تی ڕِێگه به‌ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌دات كه به‌رگری له‌خۆی بكات به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیه‌كانی".
وه‌زیری به‌رگری بریتانیا داواشی له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كردوه، دان به‌خۆیاندا بگرن و سه‌قامگیری ناوچه‌كه بپارێزن.
داواكاریه‌كه‌ی وه‌زیری بەرگری بریتانیا له‌دوای ئه‌وه دێت كه كه‌تائیبی حزبوڵڵای عێراقی سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكای كرد‌و داوای له‌هێزه ئه‌منیه‌كان كرد هه‌زار مه‌تر له‌بنكه‌و باره‌گاكانی ئه‌مریكا دوربكه‌ونه‌وه.
هاوكات، به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی توندیان له‌به‌رپرسانی ئه‌مریكا كرد.
هه‌ڕه‌شه‌كانیش له‌دوای ئه‌وه دێن كه به‌ره‌به‌یانی دوێنێ هه‌ینی، له هێرشێكی موشه‌كی فرۆكه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دو ئۆتۆمبێل له نزیك فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی گشتی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و نۆ كه‌سی دیكه كوژران
خەندان
