بەرپرسێکی دیکەی سوپای پاسدارانی نزیک لە قاسم سولەیمانی کوژرا
سایتی (الیمن الان) لە هەواڵێکدا بڵاوی کردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی هێزەکانی هاوپەیمانی عەرەبی، عەبدولرەزا شەهلایی، بەرپرسی دارایی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە یەمەن کوژراوە.
تاکو ئێستا لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە هەواڵی کوژرانی ئەو بەرپرسەی پاسداران پشت راست نەکراوەتەوە.
عەبدولرەزا شەهلایی، لەلایەن هەردوو وڵاتی ئەمریکا و سعوودیە داواکراو بوو، بە تۆمەتی یارمەتیدانی دارایی میلیشیا چەکدارەکانی یەمەن و حووسییەکان.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەره‌به‌یانی دوێنی هەینی ٣\١\٢٠١٩، له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی له لایه‌ن ئه‌مریكاوه كرانه ئامانج و كوژران.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكاش (پێنتاگۆن) رایگه‌یاند، کە كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له‌سه‌ر فه‌رمانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووه.
باسنيوز
