ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان هۆشداری دەداتە تورکیا
ئەنتۆنیۆ گوتێریس، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاوکردەوە، "هەر پاڵپشتیەکی هێزی بیانی بۆ هەرلایەنێکی ناکۆکی ناو لیبیا جگە لە قوڵکردنەوەی ئەو جەنگە بەردەوامەی هەیە لەنێوان لایەنە ناکۆکەکانی لیبیا هیچ دەرئەنجامێکی دیکەی نابێت".
ناردنی هێزی بیانی بۆ لیبیا وادەکات ئەو هەوڵانەی کە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی گشتگیری سیاسی ئاشتیانە دەدرێت لەلیبیا ئاڵۆزتر بکات
ئاماژەی بەوەشکرد، ناردنی هێزی بیانی بۆ لیبیا وادەکات ئەو هەوڵانەی کە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی گشتگیری سیاسی ئاشتیانە دەدرێت لەلیبیا ئاڵۆزتربکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە پەرلەمانی تورکیا لە کۆبونەوەی رۆژی دوی ئەم مانگە بۆ تاوتوێکردنی ناردنی هێزی سەربازی وڵاتەکە بۆ لیبیا کۆبوەوە، لە کۆبونەوەکە بڕیاری ناردنی هێز بە دەنگی 325 پەرلەمانتار پەسەندکرا.
بەردەوام یاسای قەدەغەکردنی چەک بەپێی بڕیاری ژمارە 1970ی ساڵی 2011ی نەتەوە یەکگتوەکان لەلیبیا لەلایەن هێزە بیانیەکانەوە پێشێلدەرکێت
گوتێریس باسی لەوەشکردوە، "بەردەوام یاسای قەدەغەکردنی چەک بەپێی بڕیاری ژمارە 1970ی ساڵی 2011ی نەتەوە یەکگتوەکان لەلیبیا لەلایەن هێزە بیانیەکانەوە پێشێلدەرکێت".
جەختیشیکردەوە، "قەدەغەکردنی چەک یاسایەکی گرنگە بۆ رەخساندنی رەوشێکی ئاشتیانە و گەڕانەوەی لایەنە سیاسیەکانی لیبیا بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی سیاسی لەنێوانیاندا".
لەئێستادا حکومەتی تورکیا خۆی بۆ ناردنی هێزی سەربازی بۆ لیبیا ئامادەدەکات، بەپێی رێککەوتننامەیەک کە لە 27ی مانگی تشرینی دوەمی ساڵی رابردو لەنێوان رەجەب تەیبب ئەردۆگان و فایز سەراج، سەرۆکی حکومەتی ویفاقی نیشتیمانی واژۆکراوە.
خەندان-
