رۆبێرت ئۆبراین، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا: هۆشداریی ده‌داته‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران.

رۆبێرت ئۆبراین، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا: هۆشداریی ده‌داته‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران.
رۆبێرت ئۆبراین، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، له‌باره‌ی هێرش و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران بۆ كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، هۆشداریی ده‌داته‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران.

راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: "هه‌ر په‌رچه‌كردارێكی ئیران به‌هۆی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی بڕیارێكی زۆر سه‌یر ده‌بێت بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرن".

ئۆبراین ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند: "سوله‌یمانی له‌ گه‌شتێكی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بووه‌ كاتێك كراوه‌ته ئامانج و پلانی بۆ هێرش كردنه‌سه‌ر سه‌رباز و دیپلۆماتكاره‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ داده‌ڕشت".

هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ قاسم سوله‌یمانی پلاندانه‌ری هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی (كه‌ی وه‌ن) بووه‌ له‌ كه‌ركووك كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ به‌ڵێنده‌رێكی ئه‌مه‌ریكی كوژرا. به‌ڵام هیوایخواستووه‌ كوشتنی سوله‌یمانی و موهه‌ندیس كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و به‌غدا نه‌بێت.

سوله‌یمانی له‌ ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، 3/1/2020 له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریده‌ده‌رێكی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حه‌شدی شه‌عبی، به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكی كوژرا.



K24
Top