ئێران ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگادار دەکاتەوە
مەجید تەخت رەوانجی، باڵیۆزی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئاماژەی بەوەکردووە کە کوشتنی قاسم سولەیمانی نمونەیەکی روونی تیرۆری نێودەوڵەتییە و پێچەوانەی بنەما سەرەکییەکانی یاسا نێودەوڵەتییەکانیشە، بۆیە تاران مافی خۆیەتی لەبەرامبەر ئەم پێشێلکارییەی ئەمەریکا بەرگری لەخۆی بکات.
بەرەبەیانی دوێنێ هەینی لە هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکەکانی ئەمەریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و ژمارەیەک چەکدار کوژران.
دواتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، قاسم سولەیمانی بەرپرس بووە لە کوژرانی سەدان ئەمەریکی و هۆکاری کوشتنەکەی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی ئەمەریکی گەڕاندەوە.
K24 –
