پێنتاگۆن هۆشداری تووند دەداتە حەشدی شەعبی
وەزیری بەرگریی ئەمریکا گوتی، حکومەتی وڵاتەکەی رێکاری پێشوەختە دەگرێتەبەر، ئەگەر زانی هێرشی دیکە ئەنجام دەدرێت و رایگەیاند، "یاریەکە گۆڕاوە. ئامادەین ئەوەی پێویست بێت بیکەین بۆ پاراستنی ستاف و بەرژەوەندی و هاوبەشەکانمان لە ناوچەکەدا".
هاوکات مارک میڵی، سوپاسالاری ئەمریکا هۆشداری تووندی دایە ئەندام و لایەنگرانی حەشدی شەعبی و خەڵکی دیکە لە ئەگەری هەڵکوتانەوەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و گوتی، هەرکەسێک بیەوێت ئەو کارە بکات رووبەڕووی ئەنجامی تووند و چاوەڕواننەکراو دەبێتەوە.
