مایک پۆمپیۆ و عادل عه‌بدولمه‌هدی پێکەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2/1/2020 بڵاوی كرده‌وه، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به عادل عه‌بدولمه‌هدی كردووه و باسی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكایان كردووه.
مۆرگان ئۆرتاگۆس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رای گه‌یاند، پۆمپیۆ به توندی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكای سه‌رۆكۆنه كردووه و ئه‌وه‌شی به‌بیر هێناوه‌ته‌وه حكوومه‌تی عێراق به‌رپرسه له پاراستنی باڵوێزخانه و نوێنه‌رایه‌تیی وڵاتان.
به گوێره‌ی لێدوانی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، پۆمپیۆ ئاماژه‌ی به‌و رێكارانه كردووە كه حكوومه‌تی عێراق گرتوویه‌ته به‌ر و داواشی لێ كردووه، پابه‌ندی پاراستنی نوێنه‌رایه‌تیی دیپلۆماسی ئه‌مریكا بێت.
رۆژی 31/12/2019، لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی و حزبوڵڵای عێراق، له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا گردبوونه‌وه و دواتریش هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵوێزخانه‌كه.
هۆكاره‌كه‌شی بۆردومانكردنی چه‌كدارانی حزبوڵڵایه به فڕۆكه‌ی f15 له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، كه رۆژی 29/12/2019 پێگه‌كانی ئه‌و گرووپه‌ی له سەربازگەی کەیوان و شاری قائیم لە پارێزگای ئەنبار و ناوچەی ئەلبوکەمال كردبوو و به‌هۆیه‌وه 28 چه‌كدار كوژران و 48ی دیكه‌ش بریندار بوون.
باسنيوز
