وەزارەتی بەرگری تایوان: بەهۆی تێکشکانی هێڵکۆپتەرێکەوە لە ناوچەیەکی شاخاوی هەشت کەس گیانیانلەدەستدا
هێلیکۆپتەرەكە بە 13 سەرنشینەوە لە ناوچەیەکی شاخاوی باکوری تایبیەی پایتەخت کەوتوەتە خوارەوە
وتەبێژی سەربازی حکومەتی تایوان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،"هێلیکۆپتەرەكە بە 13 سەرنشینەوە لە ناوچەیەکی شاخاوی باکوری تایبیەی پایتەخت کەوتوەتە خوارەوە، بەهۆیەوە شین یی مینگ، فەرماندەی ئەرکانی گشتی هێزە ئاسمانیەکانی سوپای تایوان و حەوت کەسی دیکەش گیانیان لەدەستدا."
وەزارەتی بەرگریی تایوانیش لەلایەن خۆیەوە رایگەیاند، لەپاش ئەوەی پەیوەندیان بە هێلکۆپتەرەکەوە پچراوە، هێزی فریاکەوتن رەوانەی ناوچەکە کراوە.
ئەم روداوە لەکاتێکدایە نزیکەی هەفتەیەکی ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە تایواندا، کە رێککەوتی 11ی ئەم مانگە دەکات.
ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئەوەی پەیوەندیەکی فەرمی باشی لەگەڵ تایواندا نیە، بەڵام تایوان یەکێکە لە کریارە فەرمیەکانی چەکی "UH-60M" و هێڵکۆپتەری "Black Hawk"ی ئەمریکی.
خەندان
