تورکیا: ئەگەر حەفتەر هێرشەکەی بۆ سەر تەرابلوس رابگرێت، هێزی سەربازی بۆ لیبیا نانێرین
ئەگەر سوپای نیشتیمانی لیبیا بەسەرۆکایەتی خەلیفە حەفتەر هێرشەکەی بۆ سەر تەرابلوس رابگرێت، ئەو کاتە پێویست ناکات هێزی سەربازی بۆ لیبیا بنێرین
فوئاد ئۆکتای، جێگیری رەجەب تەب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵو رایگەیاند، "ئەگەر سوپای نیشتیمانی لیبیا بەسەرۆکایەتی خەلیفە حەفتەر هێرشەکەی بۆ سەر تەرابلوس رابگرێت، ئەو کاتە پێویست ناکات هێزی سەربازی بۆ لیبیا بنێرین".
ئاماژەی بەوەشکرد، "رێککەوتننامەی لێکتێگەییشتن هەمو لایەنێکی لەخۆگرتوە، هەر لە یارمەتی مرۆییەوە تا ناردنی هێزی سەربازی بۆ پاڵپشتی حکومەتی ویفاقی نیشتیمانی لیبیا، تورکیا دەیەوێت لەرێگەی ئەو رێککەوتننامەیەوە کۆتایی بە قەیرانی لیبیا بهێنێت".
لەئێستادا حکومەتی تورکیا خۆی بۆ ناردنی هێزی سەربازی بۆ لیبیا ئامادەدەکات، بەپێی رێککەوتننامەیەک کە لە 27ی مانگی تشرینی دوەمی ساڵی رابردو لەنێوان رەجەب تەیبب ئەردۆگان و فایز سەراج، سەرۆکی حکومەتی ویفاقی نیشتیمانی واژۆکراوە.
26ی کانونی یەکەمی ساڵی رابردو، ئەردۆگان رایگەیاند، لەسەر داوای فایز سەراج، تورکیا هێزو بۆ لیبیا رەوانە دەکات لەپاش ئەوەی لە پەرلەمان بەکۆی دەنگ ئەو بڕیارە پەسەند دەکرێت.
پێشتر نەتەوە یەکگرتوەکان لەراپۆرتێکدا بڵاویانکردوە، توکیا هێزی ناردوە بۆ تەڕابلوس سەرەرای ئەوەی رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و ئەو کارەی لێ یاساغکردوە.
بەپێی راپۆتێکی رۆیتەرز، سوپای نیشتیمانی لیبیا بەسەرۆکایەتی خەلیفە حەفتەر لەلایەن روسیا و ئیماڕات و ئۆردن و میسڕەوە پاڵپشتی لێدەکرێت.
خەندان
