سیناتۆرێکی كۆمارییەكانی ئه‌مریكا: ترەمپ پەیامێكی توندی بۆ ئێران ناردووه
لیندزی گراهام، سیناتۆری كۆمارییەكانی ئه‌مریكا، ده‌ڵێت: "ترەمپ پەیامێكی توندی بۆ ئێران ناردووه و بۆ جیهانیشی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا له بەنغازی ڕوویدا له به‌غدا دووباره نابێته‌وه".
سه‌باره‌ت به عێراق، گراهام ده‌ڵێت: "ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه عێراقییه‌كان بیسه‌لمێنن كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مریكا ماناداره و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته باڵوێزخانه‌كه‌یان بپارێزن".
سیناتۆری كۆمارییەكانی ئه‌مریكا دەشڵێت: "كارمه‌نده‌كانمان بپارێزن، په‌شیمان نابنه‌وه".
ئەمرۆ سێشه‌ممه 31/12/2019، لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى هێرشیان كرده سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا، به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، خاڵێكی پشكنینی باڵوێزخانهکە له‌لایه‌ن لایانگرانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه سووتێنراوه.
ئه‌و هێرشه دواى ئه‌وه دێت، کە شەوی یەکشەممە 29-12-2019، ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگیی ئەمریکی پێنج بارەگای میلیشیای حزبوڵڵای حەشدی شه‌عبی بۆردومان کرد.
باسنيوز
