كۆمكاری عه‌ره‌بی كۆبونه‌وه‌ی به‌په‌له لەبارەی ده‌ستتێوه‌ردانی توركیا له لیبیا ئه‌نجامده‌دات
ئه‌مینداریه‌تی گشتی یه‌كێتی كۆمكاری عه‌ره‌بی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ كۆبونه‌وه‌ی به‌په‌له به به‌شداری نوێنه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌نجامده‌دات، بۆ دیاریكردنی هه‌ڵوێستی وڵاتان له‌سه‌ر بارودۆخی لیبیا‌و ناسه‌قامگیری ئه‌منی و هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و وڵاته.
ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه له‌سه‌ر داواكاری نوێنه‌ری میسر بوه، دوای گفتوگۆ و ڕاوێژ له‌گه‌ڵ عێراق كه سه‌رۆكایه‌تی قۆناغی ئێستای وڵاتانی كۆمكار ده‌كات
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه له‌سه‌ر داواكاری نوێنه‌ری میسر بوه، دوای گفتوگۆ و ڕاوێژ له‌گه‌ڵ عێراق كه سه‌رۆكایه‌تی قۆناغی ئێستای وڵاتانی كۆمكار ده‌كات، رێكکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌كه.
کۆبونەوەی کۆمکاری عەرەبی لەکاتێکدایە پرۆژە پێشنیارى ناردنى هێزى سەربازى بۆ لیبیا لە لایەن سەرۆكایەتى كۆماری تورکیاوە بە واژۆى رەجەب تەیب ئەردۆگان پێشكەشى پەرلەمانى توركیا كرا.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانی لیبیا باس دەکرێن، هه‌ڵوێستی رونی كۆمكاریش له‌سه‌ر ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی توركیا له‌كاروباری ناوخۆی لیبیا دەخرێتەڕو
ئه‌مینداریه‌تی گشتی یه‌كێتی كۆمكاری عه‌ره‌بی جه‌ختیشیكردوەته‌وه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانی لیبیا باس دەکرێن، هه‌ڵوێستی رونی كۆمكاریش له‌سه‌ر ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی توركیا له‌كاروباری ناوخۆی لیبیا دەخرێتەڕو.
لە پرۆژە پێشنیارەكەدا باس لە روداوەكانى لیبیا دەكات لە پاش شوباتى 2011وە، هەوڵەكان بۆ بونیادنانى دامەزراوە دیموكراسییەكان، كە بە هۆى پێكدادانە چەكدارییەكانەوە روبەڕوی شكست بوە و وڵاتەكەى دابەش كردوە.
خەندان
