سعودیە ئیدانەی هێرشی سەر سوپای ئەمەریکا لە لایەن میلیشیکانی ئێران لە عێراق دەکات.

سعودیە ئیدانەی هێرشی سەر سوپای ئەمەریکا لە لایەن میلیشیکانی ئێران لە عێراق دەکات.
ئاژانسی رۆژنامەوانی سعوودی، کە سەر بە حکوومەتی سعوودیەیە بڵاویکردەوە، سعوودییە ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکات کە هەفتەی رابردوو کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق.

لە وەڵامی ئەم هێرشانەی کرایە سەر سەربازگەی کەی وەن لە کەرکووک کە هاووڵاتییەکی ئەمەریکا بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا، ئەمەریکا بارەگاکانی کەتائیب حزبوڵای لە عێراق و سووریا بۆردومان کرد و ژمارەیەک میلیشیای کوشت.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە هەواڵێکیدا نووسیویەتی، گورزەکانی ئەمەریکا، زیاتر عێراق بەرەو جەنگی نێوان ئەمەریکا و ئێران رادەکێشێت.











K24
Top