پۆمپیۆ: هێرشەکانمان به‌ئامانجی راگرتنی چالاكییه‌كانی ئێرانه له عێراق و سوریا
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئەنتۆنیۆ گۆتەرێز، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سه‌باره‌ت به‌وه‌ڵامی ئهمریكاو هێرشه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوی بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق گفتوگۆی كردوە.
ئامانجی ئێمە به‌رگریكردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌یه كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌كرێنه سه‌ر هاوڵاتیانی ئه‌مریكی له عێراق
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی ئه‌وان "به‌رگریكردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌یه كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌كرێنه سه‌ر هاوڵاتیانی ئه‌مریكی له‌عێراق".
ئێوارەی 29ی ئەم مانگە، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگەیاند، پێنج هێرشیان بۆ سەر بنکەکانی کەتایبی حزبوڵڵای عێراقی لە سوریا و عێراق ئەنجامداوە، ئەوەش لەوەڵامی ھێرشەکەی سەر سەربازگەی K1 لە کەرکوک، کە ئێوارەی 28ی ئەم مانگە کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا، کەبەهۆیەوە بەڵێندەرێکی ئەمریکی کوژراو و چەند سەربازێکی ئەو وڵاتەش برینداربون.
ده‌مانه‌وێت له رێگه‌ی بۆردومانه‌كانی میلیشیاكان، كار‌و چالاكی و ده‌ستوه‌ردانی ئێران له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق رابگرن
پۆمپیۆ باسی لەوەشکردوە، "ده‌مانه‌وێت له رێگه‌ی بۆردومانه‌كانی میلیشیاكان، چالاكی و ده‌ستوه‌ردانی ئێران له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق رابگرین".
لهبۆردومانهكهی ئه‌مریكا بۆسه‌ر باره‌گاکانی كه‌تایبی حزبوڵای سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی له‌ناوچه‌ی قائیم-ی سه‌ر به‌پارێزگای ئه‌نبار زیاتر لە 25 چەکدار كوژران کە چواریان فەرماندەن و زیاتر له 55 چەکداریش برینداربون.
خەندان
