سعودیە و کوێت لەسەر نەوتی ناوچە جێ ناکۆکەکان رێک دەکەون
بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، عەبدولعەزیز بن سەلمان ئال سعود، وەزیری وزەی سعودیە و خالید فازڵ، وەزیری نەوتی کوێتی لەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت لە ناوچەیەکی جێ ناکۆکی نێوان وڵاتەکانیان، رێک کەوتوون.
ئەو دوو وڵاتە رێک کەوتوون لەسەر بەرهەمهێنانی بڕی 500 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە کێڵگە نەوتییەکانی خەفجی و وەفرە و دابەشکردنی بە یەکسانی بەسەر هەردوو وڵاتدا.
ئەو کێڵگە نەوتییانە دەکەونە ناوچەیەکی سنووری لە باشووری کوێت و لەسەر کەنداوی عەرەبی و هەردوو وڵات بە خاکی خۆیانی دادەنێن.
باسنيوز
