وەزیری كاروباری ئایینیی توركیا كێشانی جگەرەی حەرام كرد
عەلی ئێرباش، وەزیری كاروباری ئایینیی توركیا، لە كاتی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنی كەناڵی (خەبەر تورك) لێیان پرسی كێشانی جگەرە حەرامە؟ لە وەڵامدا گوتی: "كێشانی جگەرە حەرامە و ئەوە شتێكە بڕاوەتەوە، چونكە ئەو مادەیەی لە جگەرەدا هەیە لە مەیشدا هەیە و بێهۆشت دەكات. رێگای مادەی هۆشبەریش هەر بە جگەرە دەست پێ دەكات، بۆیە بە دڵنیاییەوە ئەو تایبەتمەندییەی لە جگەرەدا هەیە لە مادەی هۆشبەریشدا هەیە".
ئەو وەزیرەی توركیا، باسی لەوەش کرد كە چەندین زانای ئایینی كۆكن لەسەر ئەوەی كێشانی جگەرە حەرامە، چونكە گیانی مرۆڤ لە پێنج ڕووەوە موقەدەسە، (پاراستنی ئایینەكەی، پاراستنی مێشكی، پاراستنی ماڵ، پاراستنی نەفەسی كە گیانیش دەگرێتەوە، هەروەها پاراستنی نەوە).
باسنيوز
