ئێران بە توندی ناڕەزایی دژی کوێت دەردەبڕێت

 ئێران بە توندی ناڕەزایی دژی کوێت دەردەبڕێت


بەهۆی کۆبوونەوەیەکی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە توندی ناڕەزایی دژی کوێت دەردەبڕێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵسوڕێنەری کارەکانی باڵوێزخانەی کوێتی لە تارانی پایتەختی وڵاتەکەی بانگهێشتی وەزارەت کردووە و ”یاداشتێکی ناڕەزایی توند“ی پێداوە.

ئەو ناڕەزاییەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوای ئەوە دێت، کە کۆنگرەیەک لە کوێت بۆ بزووتنەوەی خەباتی عەرەبیی ئەهوازی ساز کرا، کە بزووتنەوەیەکی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانە و ئەو وڵاتە بە رێکخراوێکی تیرۆریستی هەژماری دەکات.







باسنیوز
Top